$دوای پتر لە پێنج ساڵ، خانووە داگیرکراوەکان چۆڵ کران$
هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، گەڕەکە کوردنشینەکانی دووز#خورماتوو#یان چۆڵکرد و بەرەو #بەغدا# کشانەوە. هاووڵاتیانی کورد ئەو خانووانەیان وەرگرتەوە کە لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ەوە لەلایەن بەرپرسانی حەشدی شەعبی و هێزە ئێراقیەکانەوە داگیرکرابوون.
بەبڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، ئەو هێزەی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە خورماتوو کشێنرانەوەو لە دەوروبەری بەغدا جێگیر کران و هێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەرکی پاراستنی خورماتوو دەگرنە ئەستۆ.
پتر لە پێنج ساڵە بەرپرسانی کورد بە ڕێگای جیاواز لە هەوڵی وەرگرتنەوەی خانووە داگیرکراوەکان بوون، بەڵام نەتوانرا بەبەرپرسانی هێزە ئێراقیەکان چۆڵبکرێن تا بڕیاری کشانەوەیان بۆ دەرچوو.
پێشتر هەندێک لەو خانووانە بەرپرسانی حەشدی تێدا جێگیر ببوون و لە کاتی گواستنەوەیان لە خورماتوو، ڕادەستی بەرپرسەکانی هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرایان کردن.
هەرچەندە بەرپرسانی هێزی بەرپەرچدانەوە ویستیان خانووەکان ڕادەستی بەرپرسانی پۆلیسی فیدڕاڵی بکەن، بەڵام نوێنەرانی خورماتوو و پارێزگاری سەڵاحەدین دژی ئەو هەنگاوە بوون و خانووەکان دوای پتر لە پێنج ساڵ ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە.
لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، هێزەکانی حەشدی شەعبی ژمارەیەک خانوو و دوکانی هاووڵاتیانی کوردیان سووتاند و ژمارەیەک خانووی تر لەلایەن بەرپرسانی حەشد و هێزە ئێراقیەکانەوە داگیرکران. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 629 times
Write your comment about this item!