ناونیشانی بابەت: هۆکاری گۆڕانی ڕەنگی میز چییە؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
زۆرجار بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە گۆڕانکاریی بەسەر ڕەنگی میزدا دێت، بەگشتی ڕەنگی میزی ئاسایی لەنێوان زەردی تۆخ و ئاویدایە، بەڵام لەهەندێک حاڵەتدا ڕەنگەکەی دەگۆرێت بۆ پرتەقاڵی یاخود سوور و سەوز ئەویش لەهەندێک حاڵەتی مەترسیداردا کە ئەوەش نیشانەیە لەسەر دۆخێکی تەندرووستی دیاریکراو.
زۆر هۆکار هەیە بۆ گۆڕانکاریی لەرەنگی میز و زۆرینەی کات ئەو هۆکارانە مەترسیدار نیە، بۆ نموونە ئەگەر بری پێویست ئاو نەخورێتەوە لەرۆژێکدا ئەوا ڕەنگی میز تۆخ دەبێتەوە ، بەڵام لەهەندێک حاڵەتی دیکەدا پێویستە گرنگی بدرێت بە گۆرانکاریی لە ڕەنگی میز بەهۆی ئەوەی مەترسی بۆ تەندرووستی هەیە بەتایبەت ئەگەر حاڵەتەکە درێژخایەن بوو.
$هۆکارەکانی گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ پرتەقاڵی:$
1- وشکبوونەوە: ئەگەر ڕەنگی میز گۆڕا بۆ پرتەقاڵی ئەوا نیشانەیە بۆ وشکبوونەوە بەهۆی نەخواردنەوەی بڕی پێویستی شلەمەنی، لەو کاتەدا پێویستە برێکی زۆر ئاو و شلەمەنی بخورێتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی شلەمەنی و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا ڕەنگی میز ئاسایی دەبێتەوە.
2- ڤیتامین و تەواوکەرە خۆراکیەکان: بەکارهێنانی ڤیتامین (B و C) یاخود ماددەی ئەلبیتا کاروتین کە لە گێزەر و سەوزە واتە ڕەنگ پرتەقاڵیەکاندا هەیە دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕەنگی میز.
3- چارەسەری کیمیایی: هەندێک لەدەرمانەکانی چارەسەری کیمیایی کاریگەریی لەسەر گورچیلە و میزەڵدان درووست دەکات و ئەوەش دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕەنگی میز.
4- تێکچوونی ئەرکی جگەر: لەهەندێک حاڵەتدا گۆڕینی ڕەنگی میز بۆ پڕتەقاڵی نیشانەی پێشوەختە لەسەر درووستبوونی کێشە لەجگەردا، لەوکاتەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.
بۆیە لەکاتی هەر گۆڕانێک لە ڕەنگی میزدا باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیتان. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 755 times
Write your comment about this item!