ناوەندی فیدراڵیی ئەڵمانی بۆ خۆراکپێدان ڕایگەیاندووە، چەوەندەری سوور گەنجینەی کانزا و ڤیتامینەکانە، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و زینک و ڤیتامین بی و ڤیتامین سی، ئەمەش وای لێدەکات سوودێکی گەورەی هەبێت بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی لەش و دەمار و ماسوولکەکان.
چەوەندەری سوور بڕێکی زۆر ئاسن و ترشی فۆلیکی تێدایە کە گرنگە بۆ درووستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، جگە لەوەش ڕەنگی بیتانینی تێدایە کە کاریگەریی دژە ئۆکسانی هەیە، بەمەش سیستەمی بەرگریی بەهێز دەکات.
لە لایەکی ترەوە چەوەندەری سوور یارمەتیی دابەزاندنی کێش دەدات بەوپێیەی بڕێکی کەم کالۆریی تێدایە، کە لە 100 گرامدا تەنیا 40 کالۆری تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بەڕیشاڵی خۆراکیی، کە کاردەکات بۆ درێژکردنەوەی هەستی تێربوون، و بەمەش هەستی توندی برسێتیی کەمدەکاتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 701 times
Write your comment about this item!