توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکیی ئاشکرایکرد، کۆرپەلەی ئەو ئافرەتانەی کە نەخۆشی شەکرەی دووگیانیی و قەڵەوییان هەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە زێدەجوڵە و کەم ئاگایی (ADHD) زیاترە بە بەراورد بەوانەی کە دایکیان قەڵەو نییە.
بەپێی ماڵپەڕی (مێدیکاڵ ئێکسپرێس)، توێژەران هەمان پەیوەندییان لەنێوان نەخۆشیی شەکرەی دووگیانی و ماخۆلانی منداڵADHDدا بەدینەکردووە، ئەگەر بڕی کێشی دایکەکە لە کاتی دووگیانیدا لە مەودای ئاساییدا بووبێت.
لەوبارەیەوە، ڤێرۆنیکا پێریا سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە لە نەخۆشخانەی موتوا تێرێزا لە شاری بەرشەلۆنە دەڵێت: توێژینەوەکەمان بۆی دەرکەوتووە کە ئەو ژنە دووگیانانەی قەڵەون و شەکرەی دووگیانییان هەیە، منداڵەکانیان تووشی نەخۆشیی دەروونیی درێژخایەنی لە شێوەی ADHD دەبنەوە.
هەروەک وتویەتی: بەڵام ئەگەر ئافرەتە دووگیانەکە شەکرەشی هەبێت، بەڵام خاوەن کێشێکی سرووشتیی بووبێت، ئەوە هەستیان بەبوونی ئەو پەیوەندییە نەکردووە.
تیمی توێژینەوەکە پشکنینیان بۆ 1036 منداڵ کردووە کە لە دایکانی تووشبوو بە شەکرەی دووگیانی لەدایکبوون، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە لە سەدا 13یان تووشی نەخۆشیی ماخۆلان ADHD بوون.
پێریا دەڵێت: زۆر گرنگە پزیشکان ڕێنمایی نەخۆشەکانیان بکەن کە لە ماوەی دووگیانیدا هەوڵی بەدەستهێنانی کێشێکی تەندرووست بدەن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 731 times
Write your comment about this item!