ناونیشانی بابەت: هۆکارە سەرەکییەکانی لاوازی سێکسی لە پیاواندا چین؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
$گرنگترین هۆکارەکانی لاوازی سێکسی بریتین لە:$
1- نەخۆشییەکانی شەکرە و زەخت و غودە و تێکچوونی هۆڕمۆن نێرینە و سستبوونی گورچیلە و لەکارکەوتنی جگەر و بەرزبوونەوەی چەوریەکان.
2- نەخۆشییەکانی گەورەبوونی پڕۆستات و هەوکردنی میزەڕۆ و گیرانی خوێنبەرەکان و زەبر گەیاندن بە ئەندامی نێرینە و دەمارەکانی دەوروپشتی بەهۆی نەشتەرگەری و چارەسەری تیشکی.
3- نەخۆشییەکانی مێشک وەکوو جەڵتەی مێشک و زەبر گەیاندن بە دڕکەپەتک و ڕەقبوونی دەمارەکان و ئەلزەهایمەر.
4 کێشە دروونیەکانی وەکوو خەمۆکی و دڵەڕاوکێ وسترێس.
5- هەندێ لە دەرمانەکان ئەبنە هۆی لاوازی سێکسی وەکوو هەندێ دەرمانی زەخت و دڵ و هەندێ دەرمانی خەمۆکی.
6- شێوازە خراپەکانی ژیان وەکوو جگەرەکێشان و مەی خواردنەوە و خواردنی خۆراکی لەقوتونراو و وەرزش نەکردن و قەڵەوی ڕێگرن بۆ ژیانێکی سێکسی تەندرووست. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 435 times
Write your comment about this item!