زیانەکانی هێشتنەوەی میز بۆ ماوەیەکی زۆر چین؟
ناونیشانی بابەت: د. #دێراو سەعید عوسمان#
هێشتنەوەی میز بۆ ماوەیەکی زۆر چەندین زیانی تەندرووستی هەیە، کە کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر گورچیلەکان و هەوکردنی بۆریەکانی میز، کاریگەرییە خراپەکانی هێشتنەوەی میز بریتین لە:-
1- هێشتنەوەی میز بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ڤایرۆس و بەکتریا، کە ئەمەش هۆکارە بۆ گۆڕانی ڕەنگی میز و هەوکردنی میزەڵدان.
2- زۆر هێشتنەوەی میز زیان بە بۆری میز و میزەڵدان دەگەیەنێت ڕەنگە هەندێک کات بەهۆیەوە تووشی برینداری یا دڕانی میزەڵدان ببێت و دواتر تەنیا لە ڕێگەی نەشتەرگەریەوە چارەسەر دەکرێت.
3- یەکێک لە زیانەکانی هێشتنەوەی میز بریتییە لە درووست بوونی بەرد لە گورچیلەدا، کە ڕەنگە ببێتە هۆی سستی گورچیلەو دواتر بە ئەنجامدانی چەندین کاری پزیشکی چارەسەر دەکرێت.
بۆیە هەرکاتێک زانیت بەهۆی زۆر هێشتنەوەی میزەوە تووشی گرفت بووی پێویستە بەزووی سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەیت بۆ چارەسەری پێویست. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 315 times
Write your comment about this item!