ناونیشانی بابەت: بۆچی نابێت هەوکردنی میزەڵدان پشت گوێبخەین؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە هەوکردنی میزەڵدان بریتییە لە بەکتریا، زۆربەی تووشبوانیش خانمانن بەبەراورد بە پیاوان ، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە خانمان میزەڕۆیان کورتترەو بەکتریاکان بەئاسانی ئەتوانن سەرکەون بەرەو میزەڵدان.
$نیشانە دیارەکانی هەوکردنی میزەڵدان:-$
1- هەستکردن بە سووتانەوەو خوران لەکاتی میزکردندا.
2- زوو زوو میزهاتن.
3- بوونی ئازار لە بەشی خوارەوەی سک.
پشتگوێخستنی ئەم حاڵەتە لێکەوتی خراپی لێ ئەکەوێتەوە بەتایبەت لەو کەسانەی کە سستی گورچیلەیان هەیە یا ئەو کەسانەی بەرگری لەشیان لاوازە چونکە لەوانەیە بەکتریاکان بگەنە گورچیلەکان تووشی هەوکردنیان بکات.
چارەسەری هەوکردنی میزەڵدانیش لەڕێگای دەرمانی تایبەتەوە دەبێت کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دیاری دەکرێت بەپێی حاڵەتەکە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 314 times
Write your comment about this item!