=KTML_Bold=یەکێتی، دەیەوێت ڕۆڵی لە گۆڕانکاری دەستووری ئێراق هەبێت=KTML_End=
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، دەیەوێت ڕۆڵی هەبێت لە هەمواری دەستووری ئێراق و بۆ ئەوەش داوایەکی ئاڕاستەی محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیران کردووە.
#قوباد تاڵەبانی# ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سەردانەکەی بۆ #بەغدا# داوای لە محەمەد شەیاع سوودانی کردووە، ڕۆڵیان پێبدرێت لە هەوڵەکان بۆ گۆڕانکاری و هەمواری دەستووری ئێراق.
قوباد تاڵەبانی داوای کردووە، #بافڵ تاڵەبانی# وەک نوێنەری یەکێتی بەشداربێت لە هەموارو گۆڕانکارییەکانی دەستووری ئێراق، کە سەرۆک وەزیران بەم نزیکانە دەستیپێدەکات.
لەبارەی وەڵامی سەرۆک وەزیران بۆ ئەو داوایە، محەمەد شەیاع سوودانی داوای کردووە، قوباد تاڵەبانی وەک نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداربێت لە گۆڕانکاری و هەمواری دەستوور، بەو پێیەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، داوای کردووە، نوێنەری هەرێم لەو پرسەدا لە حکومەت دیاریبکرێت، نەک لە حیزب. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 671 times
Write your comment about this item!