ناونیشانی بابەت: داپیرەم حەزی لە کار
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#
داپیرەم هەر لە منداڵییەوە، چالاک و ئیشکەر بوو. لە ئێستادا تەمەنی لە نەوەت ساڵ زیاترە، لە دەست و پێیەکانی نەکەوتووە. حەز لە جووڵە و لە کارکردن دەکات. داپیرەم ڕۆژەکانی ﮪەفتەی بەم شێوەیە دابەشکردووە:
شەممە: مەڕەکەی برینگە دەکات (خوریەکەی دەبڕێتەوە) .
یەکشەممە: خورییەکە پاک دەشواتەوە و لەبەر خۆردا ﮪەڵیدەخات، تا وشک دەبێتەوە.
دووشەممە: خورییەکە شیدەکاتەوە و دەیکات بە دەستپێچک.
سێشەممە: بە تەشی خۆرییەکە جوان دەڕێسێت و دیکات بە بەنێکی باریک.
چوارشەممە: بەنەکە ڕەنگ دەکات و هەڵدەیخات.. کە وشک بۆوە، دەیکات بە گڵۆڵە.
پێنجشەممە: بە قولاب بەنەکە دەچنێت و.. دەیکات بە بلوزێکی جوان بۆ خۆی.
ﮪەینی: داپیرەم بلوزە تازە جوانەکەی لەبەردەکات و لەگەڵ پوورە گوڵەی ﮪاوڕێ و ﮪاوتەمەنی، دەچن بۆ پیاسە و گەڕان و قسەی خۆش بۆ یەکتری دەکەن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 347 times
Write your comment about this item!