ناونیشانی بابەت: سووڕانی گوون (Testicular torsion) چییە؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
سووڕانی گوون بریتییە لە ڕووداوێکی نەخوازراوی کتوپڕ، کە تووشی ئەندامی نێرینە دەبێت، کە یەکێک لە گوونەکان دەسووڕێت و بەهۆیەوە ئەو بەشەی کە بەرپرسە لە ناردنی خوێن بۆ گوونەکان لول دەبێت و پێچ دەخوات، بەهۆیەوە خوێن بەباشی ناچێت بۆ گونەکان.
بۆماوەیی هۆکارێکی سەرەکی ئەم نەخۆشییەیە، هەندێک جار لەکاتی خەوتندا ڕودەدات، یا برینداربوونی گوونەکان، یا بەهۆی گەشەی خێرای گونەکان لەتەمەنی باڵغبووندا ڕودەدات.
ئەم حاڵەتە زیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە تەمەنیان لەنێوا، 12 - 18 ساڵیدایە.
$نیشانەکانی چین:-$
1- ئازارێکی قورسی گوونەکان.
2- دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە.
3- ئازاری ناوسک.
4- زۆر میزکردن.
5- تا.
سووڕانی گوونەکان، حاڵەتێکی لەناکاوو کتوپڕە ، پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە و بەهیچ شێوەیەک ئیهمالکردنی حاڵەتەکە باش نیەو لێکەوتی خراپی لێ ئەکەوێتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 401 times
Write your comment about this item!