ناونیشانی بابەت: هۆکارەکانی درووستبوونی ئازار لە گوونەکاندا چین؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
لەبەر ئەوەی گوونەکان دوو ئەندامی هەستیارن ئەکرێ تەنیا زەبرێکی بچووک یا بوونی نەخۆشییەک ببێتە هۆی ئازارێکی ناڕەحەتکار، لێرەدا بەگشتی باسی هۆکارەکان دەکەین بە کورتی:-
1- هەوکردن و ئاوسانی گوونەکان بەهۆی بەکتریا یا ڤایرۆسەوە.
2- بوونی فتق لەو ناوچەیەی ئەکەوێتە نێوان بەشی خوارەوەی سک و ڕان کە پێەوترێت (inguinal hernia)
3- درووستبوونی کیسی ئاو لە دەوری گونەکان کە ناسراوە بە (hydrocele)
4- کۆبوونەوەی خوێن لەژێر ئەو بەرگە پارێزەرەی کە دەوری گوونەکانی داوە ، ئەو حاڵەتە پێیدەوترێت (hematocele) کە ئەکرێ زیان بە گوونەکان بگەیەنێت و ببنە هۆی ئازار.
5- دەوالی گوونەکان.
6- سووڕانی گوون.
7- شێرپەنجەی گوونەکان.
8- بەردی گورچیلە یەکێکە لە هۆکارەکانی تر بۆ درووستبوونی ئازاری گوونەکان.
چارەسەری ئازارەکە پشت دەبەستێت بە هۆکارەکانی، بۆیە ئامۆژگاریمان ئەوەیە لەکاتی بوونی ئازار لە گونەکاندا، باشترە بەزووی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، بۆ مەبەستی چارەسەری پێویست. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 317 times
Write your comment about this item!