ناونیشانی بابەت: شکانی چووک (ئەندامی نێرینە) چییە؟ ئایا بەڕاستی ئەکرێت چووک بشکێت؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دوو بۆری شێوە لوولەیی تێدایە کە پێان دەووترێت (corpus cavernosum) وە بە بەرگێک دەورەدراوە و ئەپارێزرێت پێی دەوترێت tunica) albuginea) ، کاتێک کە ئەو دووبۆریە پڕ خوێن دەبن لەکاتی هەوەسبزواندنا ئەوا چووک ڕەق دەبێت.
شکانی چووک بریتییە لە دڕان و تەقینی ئەو بەرگە ، کاتێک چووک لە دۆخی ڕەقیدایە و زەبرێکی دەرەکی بەردەکەوێت و دەنگێکی وەک قرتە یا تەقین دەرەکات بۆیە پێی دەوترێت شکان ئەگینا چووک هیچ ئێسکێکی تێدا نییە.
$نیشانەکان چین:-$
1- بیستنی دەنگێکی وەک تەقاندنی ئێسکی جومگەکان.
2- ئازارێکی زۆر لە چووکدا درووستەبێت.
3- زۆر بەخێرایی ڕەپبوونەکە خاودەبێتەوە.
4- ئاوسان و شین و مۆربوونەوەی چووک کە وەک باینجان دەرەکەوێ.
باوترین هۆکاری شکانی چووکی پیاو، لەکاتی سەرجێی کردنە لە ڕێگەی زێوە، بەهۆی بەرکەوتنێکی توند و لەناکاوی چووکی پیاوەکە بەدەوروبەری زێی هاوسەرەکەی، بەتایبەت ئەگەر ئافرەتەکە بکەوێتە سەر پیاوەکەی.
شکانی چووک بارێکی لەناکاوە، بۆ چارەسەری پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 540 times
Write your comment about this item!