ناونیشانی بابەت: ئازاری گورچیلە و هۆکارە سەرەکییەکانی چین؟
ئامادەکردن د. #دێراو سەعید عوسمان#
ئازاری گورچیلە یەکێکە لە ناڕەحەتترین جۆرەکانی ئازار، هەندێک کەس لەگەڵ ئازاری پشت و فەقەرات تێکەڵی ئەکات و پێی وایە کە ئازاری پشتی هەیە ، بەڵام ئەکرێت ئازارەکە هی گورچیلەکان بێت.
بە گشتی ئازاری گورچیلەکان لە بەشی سەرەوەی پشت درووستەبێت، وە ئازارێکی قوڵ و تیژە، هەندێجار ئازارەکە ئەگوازرێتەوە بۆ سک ، هەندێ جار ناوچەی سەرەوەی سمت ئەگرێتەوە.
$هۆکارە سەرەکییەکانی ئازاری گورچیلە ئەمانەن:-$
1- بەردی گورچیلە.
2- مانەوەی میز لە میزەڵدانا، کاتێک کەسەکە نەتوانێ بەتەواوی میزەڵدانی بەتاڵ بکات.
3- گەڕانەوەی میز لە میزەڵدانەوە بۆ گورچیلە، کە پێی دەوترێت (VUR) ، زیاتر لە منداڵ و گەنجانا باوە.
4- تەسکبوونەوەی ئەو بۆریەی کە میز لە گورچیلەوە دەگوازێتەوە بۆ میزەڵدان پێیەوترێت ، Ureteral stricture
5- هەوکردنی گورچیلە.
6- بوونی کیسی گورچیلە بەتایبەت گەر کیسەکان گەورەببن.
7- شێرپەنجەی گورچیلە.
8- بەرگەوتنی زەبرێکی توند بەناوچەی گورچیلە.
ئازاری گورچیلە نابێ فەرامۆش بکرێت، کەسی تووشبوو باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات، بۆ دەسنیشانکردنی هۆکاری ئازارەکەو چارەسەری پێویست. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 749 times
Write your comment about this item!