زۆرن ئەو پێکهاتووە خۆراکیییانەی ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پاراستنی ژیان و تەندرووستی مرۆڤ دا کە کەمییان دەبنە هۆکاری زۆر کێشە و نەخۆشی ترسناک، دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین حاڵەتەکانی کەمی ئەم ڤیتامین و کانزایانەی بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1- ماددەی ئاسن=KTML_End=
ئاسن یەکێکە لە سەرەکیترین کانزاکان کە ڕۆڵێکی بنەڕەتی هەیە لە پێکهێنانی خوێن و ماسوولکەکان و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە درووستکردنی چەندین ئەنزیم و هۆرمۆن.
بە زۆری لە ئەم سەرچاوە خۆراکیانەدا هەیە، جگەر و گۆشتی سوور و ماسی و هێلکە و پاقلەمەنەییەکان و قەڕنابیت و سپێناخ و کەلەرم.
=KTML_Bold=2- یۆد=KTML_End=
ڕۆڵێکی کاریگەریی هەیە لە کارکردنی غودەی دەرەقی و کەمی یۆد دەبێتە هۆی سستی غودەی دەرەقی، بە زۆری لە ماسی ئاوی دەریا و گژوگیای دەریا و خوێی یۆداوی هەیە.
=KTML_Bold=3- ڤیتامین دی=KTML_End=
زیاتر لە (300) ڕۆڵی گرنگی هەیە لە ناو لەش و لەوانە لە پێکهاتنی ئێسقان و بەرگری لەش و کۆمەڵێک هۆرمۆنی سەرەکی لەناو لەش دا.
باشترین سەرچاوەش تیشکی خۆرە و بە بڕێکی دیاری کراو لە ماسی و زەردێنەی هێلکە و زەیتی جگەری نەهەنگ هەیە.
=KTML_Bold=4- کالسیۆم=KTML_End=
زۆر گرنگە لە پێکهاتنی ئێسقان و ددان و ڕۆڵی بنەڕەتی هەیە لە کارکردنی ماسوولکەکان.
بە زۆری لە ماسی و شیر و بەرهەمەکانی شیر و دەنکی کەتان، قەڕنابیت، سپێناخ، کەلەرم، بڕۆکلی، بازالیا و سۆیادا هەیە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 625 times
Write your comment about this item!