بووە بە مەلەوانی کوندە لە دەست بەربوو، بەرئەچێ ئاو ئەیبا، دوا ئەچێ گورگ ئەیخوا.
کوندە: لە کوردەواردا لە پێستی مەڕ و بزن درووستدەکرێت، ئاوی تێدەکرێت، ئەوانەی تازە فێری مەلەوانی دەبن، لەگەڵ خۆیان بۆ سەرچەم و ڕووبارەکان دەیبەن و پڕیدەکەن لە هەوا و مەلەی پێدەکە، بۆ ئەوەی لە نووقمبوون بپارێزرێن. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە لە کارێکدا گیری خواردبێت و نەتوانێ جووڵەبکات، بچێتە پێش یان دوا هەر زیانبکات. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,009 times
Write your comment about this item!