بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرە وە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 17ی شوباتی 2023 پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناس و تێکۆشەر و خەباتگێڕ و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان حەمید ئەفەندی کۆچی دوایی کرد.
حەمید ئەفەندی لە قۆناغە جیاجیاکانی بەرخودان و خەباتی گەلەکەمان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕین و هەروەها لە قۆناغی دوای ڕاپەڕین و شەڕی ڕزگارکردنی ئێراق و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا پێشمەرگە و فەرماندەیەکی ئازا و بەرگریکاری سەرسەختی بەها و ئامانجەکانی گەلی کوردستان بووە. حەمید ئەفەندی تەمەنی خۆی لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کرد و، پێشمەرگەیەکی وەفاداری ڕێبازی بارزانی و کوردایەتی و هەمیشە جێگەی متمانە و پشتبەستن بوو.
کۆچی دوایی حەمید ئەفەندی بۆ هەموومان کۆستێکی گەورەیە، کوردستان پێشمەرگەیەکی قارەمانی لەدەست دا و منیش برا و دۆست و هاوسەنگەر و هەڤاڵێکی خۆشەویستم لەدەست دا. سەرەخۆشی لە خۆمان و سەرکردایەتی و کادیر و ئەندام لایەنگرانی پارتی و هەڤاڵ و هاوڕێ و هاوسەنگەران و خانەوادەی بەڕێز و کەسوکاری خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی و هەموو خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.[1]
انا للە و انا الیه (راجعون)
#مەسعود بارزانی#
17ی شوباتی 2023
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 526 times
Write your comment about this item!