بەرپرسێکى باڵاى #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێک ئاڕاستەى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەرێمە بەمشێوەیە بەڕێوەناچێت، دەشڵێت: ئێمە و ئەوان لەیەک حکومەت و پەڕڵەمانداین، کەچى یەکتریش بە دوژمن تەماشا دەکەین.
#سەعدى ئەحمەد پیرە# ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لە دیدارێکدا لەگەڵ میدیاى فەرمى حزبەکەى ئاماژەى بەوەدا، ئەو ئەزمەیەى ئێمە هەمانە لە هەرێم، زۆر بچوکترە لەوەى ئێراق هەیەتى، بەڵام ئەوەى ئێمە، بۆخۆمان باشترە زوو چارەسەرى بکەین.
پیرە باس لەوەشدەکات، هەموولایەکمان بەرپرسین لەوەى ئاوڕێک لەبارودۆخى خۆمان و هەرێمەکەش بدەینەوە و تێبگەین کە ئەم هەرێمە بەمشێوەیە بەڕێوەناچێت.
مەکتەب سیاسییەکەى یەکێتى ئەوەشى وت، ئێمە و پارتى پێکەوە لەحکومەت و پەڕڵەمانێکداین و یەکتریش بەدوژمن دەزانین، لەکاتێکدا ئێمە ڕکابەرى یەکترین دوژمنى یەکتر نین. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 587 times
Write your comment about this item!