=KTML_Bold=ساڵانە 400 هەزار تەن میوە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت=KTML_End=
بەهۆى نەبوونى هاندانى جوتیاران لە 75%ی میوەى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە هاوردە دەکرێت.
بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە هەرێمى کوردستان بەرهەمەکانى میوە بەهەموو جۆرەکانییەوە ساڵانە نزیکەى 150 هەزار تەن دەبێت، لە بەرانبەردا 400 هەزار تەن، میوە لە دەرەوە هاوردەکرێت.
هەربەپێى ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستاندا، بەرهەمی سەوزە 70%ی پێداویستی هاووڵاتییانی پڕکردووەتەوە و بۆ میوەش 25%.
ئەوەش خراوەتەڕوو: کەمى بەرهەمەکانى میوە لە هەرێمى کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ڕابردوو حکومەت تەنیا لە 2%ی بودجەى بۆ کەرتى کشتوکاڵ تەرخانکردبوو، بەو بودجە کەمە نەدەتوانرا بنەتۆو ئاودێرى و پەینى کیمیاوى و قڕکەر و خانووى پلاستیکى بۆ جوتیاران دابین بکرێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 587 times
Write your comment about this item!