=KTML_Bold=قوباد تاڵەبانى و دەستەى کارگێڕى، لەگەڵ تیمى یەکێتیى لە حکومەت کۆدەبنەوە=KTML_End=
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە #22-02-2023#، #قوباد تاڵەبانى# لەگەڵ تەواوى تیمى یەکێتیى لە حکومەت لە #هەولێر# کۆببێتەوە و پەیامێکیش بۆ #مەسرور بارزانى# بنێرێت.
وابڕیاڕە ئەمڕۆ، چوارشەممە 22-02-2023، هاوکات لەگەڵ دانیشتنى ئاسایى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم، لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى لە هەولێر، #قوباد تاڵەبانى#، جێگرى سەرۆکى حکومەت هاوشان لەگەڵ چەند ئەندامێکى دەستەى کارگێڕى و مەکتەبى سیاسى لەگەڵ تەواوى تیمى یەکێتیى لە حکومەت لە وەزیر و بریکارى وەزیر و بەڕێوبەرە گشتییەکان کۆببێتەوە.
ناوەڕۆکى کۆبوونەکەى قوباد تاڵەبانى و مەکتەبى سیاسى تایبەت دەبێت بە کاروبارەکانى حکومەت و دواین پەرەسەندنەکانى ناکۆکییەکانى تیمى یەکێتیى لەگەڵ مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
ئامانجى سەرەکى ئەو کۆبوونەوەیە لە هەولێر ناردنى پەیامێکى ناڕاستەوخۆى قوباد تاڵەبانییە بۆ مەسرور بارزانى لەبارەى کێشەکانى نێوانیان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=