بە مەبەستی زیاتر لە ئاگاداربوون لە کاروبارەکان و دەربڕێنی پاڵپشتی و هاوکاریکردنی ژنانی شاری #خانەقین#، #سەرکەوت زەکی#، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی خانەقینی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بە ئامادەبوونی شیرین حسێن نەندامی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستن کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەشێک لە ژنانی چالاکوان و، مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکانی #گەرمیان# و خانەقین ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرپەرستیاری مەڵبەندی خانەقین پشتیوانی بۆ داواکارییەکانیان دووپاتکردەوە و ڕاشیگەیاند: خزمەتکردنی چین و توێژەکانی خانەقین کاری لەپێشینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 511 times