ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە #22-02-2023# #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پێشوازی کرد لە #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لەمیانی سەردانەکەیدا بافڵ تاڵەبانی دڵخۆشی خۆی بە باشتربوونی تەندرووستی کاک کۆسرەت دەربڕی و ڕایگەیاند کە ڕۆڵ و پێگەی کاک کۆسرەت لە مێژووی کوردستاندا بۆ هەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە و سەرمەشقی ئێمە دەبێت بۆ خەبات و خزمەتکردنی یەکێتییەکەمان. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 345 times