پسپۆڕێکی بواری خۆراکیی ڕووسیی هۆشدارییداوە لەوەی کە هەندێک کەس هەیە نابێت شووتی بخوات، بەوپێیەی لێکەوتەی نەرێنی لەسەر تەندرووستییان دەبێت.
ڤیکتۆریا ئیگۆرۆڤا خانمە پسپۆڕی بواری خۆراکیی ڕووسیی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیک وتویەتی: بەگشتیی نابێت شەوانە شوتی بخورێت، هەروەک ئەو منداڵانەشی تەمەنیان لە ساڵێک کەمترە نابیت شوتیان پێبدرێت.
بەوتەی ئیگۆرۆڤا واباشترە ڕۆژانە لە 4 قاشە شوتی زیاتر نەخورێت، لەبەرئەوەی ڕەنگە ببێتە هۆی درووستکردنی گرفت لە کۆئەندامی هەرس و پڕۆسەی زیندەپاڵ، لەوبارەیەشەوە دەڵێت: بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی شوتی ڕێژەیەکی زۆر لە شەکری لەخۆگرتووە، بۆیە باشترە ڕۆژانە لە 500 گرام زیاتر نەخورێت، واتە 3 بۆ 4 پارچە، لەبەرئەوەی گرفت لە کۆئەندامی هەرس و میتابۆلیزمدا درووستدەکات.
هەروەک ڕێنمایی نادرێت منداڵانی خوار یەک ساڵی شوتیان پێبدرێت، تاوەکو سێ ساڵیش بەئاگاییەوە پێیاندەدرێت، واتە ڕۆژانە لە 50 بۆ 80 گرام زیاتر نەبێت، جگە لەوەی باشترە شەوانەش شوتی نەخورێت، لەبەرئەوەی میزپێکەرە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سوود و زیانەکانی شوتی دەکەوێتە سەر فاکتەرەکانی وەک پێگەیشتن، ئەو بڕەی دەخورێت، دۆخی گەشەکردنی و بوونی نیترات.
دەشڵێت: نابێت ئەوانەی بەدەست نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس، بەردی میز و نەخۆشیی شەکرەوە دەناڵێنن شوتی بخۆن یان دەبێت زۆر بەئاگاییەوە بیخۆن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 707 times
Write your comment about this item!