ئەو خانمە پزیشکە ڕووسییە باسی لەوەکردووە، لیستی ئەو خۆراکانەی دەبێت خۆمانی لێ بەدووربگرین بە پلەی یەکەم بریتیین لە شیرینی و کاربۆهیدرایتە سادەکان، بەوپێیەی بەخێرایی دەچنە ناو خوێنەوە و دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنسۆلین، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت.
هەروەک وتویەتی: خواردنە سوێرەکان و کحولیش ڕۆڵیان هەیە لە خێراکردنی پڕۆسەی پیربوون، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی ئاوسانی جەستە.
وتووشیەتی: زۆر گرنگە گەنجان گرنگیی بەوەبدەن زۆرینەی خواردنەکانیان لە ماڵەوە درووستبکەن، لەبەرئەوەی لە چێشتخانەکان بە مەبەستی خۆشکردنی تامەکەی بەگشتیی بڕێکی زیاتری خوێ لە چێشت تێدەکرێت.
لە کۆتاییدا تیخۆمیرۆڤا ئاماژەی بەوەکردووە، پوختەی قسە ئەوەیە، پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی درووست و زۆر ئاوخواردنەوە و وەرزشکردنی بەردەوام و خەوێکی باش، لە ڕێسا سەرەکییەکانی خاوکردنەوەی پڕۆسەی پیربوونی جەستەی مرۆڤن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 464 times
Write your comment about this item!