حکوومەتى ئێراق، داوای لە پارتى و یەکێتیى کردووە لە ئەمساڵدا 2023 هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان ئەنجامبدەن بۆ ئەمەش دڵنیایى بە یەکێتیى داوە.
بڕیارى کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتیى لە بارەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان پەیوەندى بە فشارى #بەغدا#وە هەیە کە داواى کردووە هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان لە کاتى خۆى ئەنجامبدرێت.
حکوومەتى بەغدا و لایەنە سیاسییەکانى بەغدا لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان دڵنیایان بە پارتى و یەکێتیى بە تایبەت بە یەکێتیى داوە بە هیچ جۆرێک ترسیان نەبێت لە ئەنجامى هەڵبژاردن.
فشارەکانی حکومەتی ئێراقی، پەیوەندی بە دۆسیەی نا دەستووری بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕڵەمانی کوردستانەوە هەیە و دۆسیەکە لە دادگای فیدڕاڵییە و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژی 15 ئازار دادگای فیدڕاڵی بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو دۆسیەیە بدات.
چەند سیناریۆیەک لە ئارادایە بۆ بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کە نزیکترین سیناریۆ ئەوەیە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری نادەستووری بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕڵەمان دەربکات و بڕیار بدات لە ماوەی ئەمساڵدا 2023 هەڵبژاردن لە هەرێم بەڕێوەبچێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 382 times
Write your comment about this item!