خۆپەرستی نییە ئەگەر خۆتت خۆشبوێت و دڵخۆشی خۆت لە پێش هەموو شتێکەوە دابنێیت، بەڵکوو ئەوە پێویستییە و دەبێت هەموان بەو شێوەیە بن، تا خۆتت خۆشنەوێت و گرنگی بە خۆت نەدەیت، ناتوانیت هەمان کار بۆ چواردەورەکەت بکەیت.
ئەم چەند ئاماژەیەی کە ماڵپەڕی youaligned بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر لە تۆدا هەبوو، پێتدەڵێن کە تۆ کەسێکی خراپی بۆ خۆت و دەبێت بەزوویی خۆت بگۆڕیت.
1- ئامانجی کەسانی دیکە لە پێش ئامانجەکانی خۆتەوە دادەنێیت، هەوڵەکانت بۆ بەدیهێنانی خەونی ئەوانە.
2- بەشێکی زۆر لە کاتەکانت بەفیڕۆ دەدەیت بە تەماشاکردنی شتی بێسوود، هەوڵنادەیت کاتەکانت ڕێکبخەیتەوە.
3- چواردەوری خۆتت داوە بە کەسانێک کە دڵنیانیت لەوەی لە کاتە ناخۆشەکانی ژیانت لەگەڵتدا دەبن یاخود نەخێر.
4- خوی ناتەندرووستت هەیە، وەکوو خواردنەوەی ماددەی کحولی و جگەرەکێشان، هەروەها خواردنی ناتەندرووست دەخۆیت.
5- هەمیشە دڵەڕاوکێت هەیە و لایەنە ئەرێنییەکانی ژیانت نابینیت، بە کەمی دڵخۆش دەبیت و پێدەکەنیت.
6- زووزوو پشکنین بۆ تەندرووستی خۆت ناکەیت و لە تەندرووستی جەستەت دڵنیا نابیتەوە.
7- هەموو هەوڵێکت بۆ کۆکردنەوەی پارەیە، کاتەکانت تەنیا بۆ کارکردنە نەک بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکانتی بەسەر بەریت.
8- بایەخ بە وەرزشکردن نادەیت و هیچ چالاکییەکی جەستەییت نییە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 580 times
Write your comment about this item!