=KTML_Bold=سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی دێولان بە ناوی حەمید ڕەحیمی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپابوو، جێبەجێکرا.=KTML_End=
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 7ی ڕەشەممەی 2722 ( 26ی فێبریوەری 2023) سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی #دێولان# بە ناوی #حەمید ڕەحیمی# تەمەن 34 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی #سنە# جێبەجێکرا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ناوبراو چوار ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.
هەواڵی لەسێدارەدانی حەمید ڕەحیمی هەتا ئێستا لە میدیا حکومەتییەکان و بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادی #ئێران# ڕانەگەیەنراوە.
هەنگاو ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە گواستنەوەی حەمید ڕەحیمی بۆ ژووری تاکەکەسی و ئەگەری جێبەجێکرانی سزاکەی کردبوو و لەوبارەوە هوشداریی دابوو. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 530 times
Write your comment about this item!