ناونیشانی بابەت: هاووڵاتییەک نزیکەی 100 ساڵە کۆتکی شەکری پاراستووە
$هاووڵاتی فاخیر ڕەشید، کۆتکێ شەکری کە تەمەنی نزیکەی 100 ساڵە لای خۆی پاراستووە.$
بە قسەی ئەو هاووڵاتییە لە کاتی سووتاندنی ماڵەکەیان لەلایەن هێزەکانی #حزبی بەعس# و ئاوارە بوونیان بۆ ئێران ئەو شەکر شکێنە کەوتۆتە ژێر دار و بەردی خانووە ڕووخاوەکەیان و پاش ئەوەی دوای 25 ساڵ لە ئاوارەیی وڵاتی ئێران دەگەرێنەوە و دەچنەوە بۆ گوندەکەیان و خانووەکەیان نۆژەن دەکەنەوە، ئەم کۆتکە شەکرە لەژێر دار و بەردی پاشماوەی خانووە ڕووخاوەکەیان دەردەهێنن.
ئەو هاووڵاتییە زیاتر وتی لەگەڵ بینی ئەو کوتکە شەکڕە بیرەوەری زۆر خۆش و ناخۆشم هاتەوە بەرچاو، بیرەوەرییەک لێوان لێو لە جوانی ئەو کاتی ژیانو خێزان و بنەماڵە و ئاوەدانی گوند، بیرەوەری ئەو ئازیزانەی ئەوکات پێکەوە سەختی و خۆشی ژیانمان بەرێ دەکرد و ئێستا لە دونیا نەماون.
فاخیر ڕەشید، لە بارەی تەمەنی ئەم کوتکە شەکرە، وتی ئەوەی من بە بیرم بێت و بۆیان باس کردبم، زیاتر لە 70 ساڵە ئەم کۆتکە هەیە، بەڵام پێشی ئێمەش ئەم کۆتکە شەکرە هەر هەبووە، بۆیە وای بۆ دەچم تەمەنی نزیکەی 100 ساڵ بێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 646 times
Write your comment about this item!