نانیشانی بابەت: زانیاری تەواو دەربارەی ددانی منداڵ بە شێوەی پرسیار و وەڵام:
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
1- کەی منداڵ ددان دەرئەکات؟
زۆربەی منداڵان ددانی یەکەمیان لەنێوان 5-7 مانگی دێت.
ڕەنگە زووتر لە 3 مانگی بێت یان دوابکەوێت بۆ 10-12 مانگی، لەھەردوو بارەکە ئاساییە.
2- چی کاتێک سەردانی پزیشک بکەم بۆ دەرنەکردنی ددانی منداڵەکەم؟
ئەگەر منداڵ ساڵێکی تێپەڕاند و ھیچ ددانێکی نەھات ئەوکاتە پێویستە سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت.
3- ئایا تای بەرزی منداڵەکەم لەبەر ھاتنی ددانێتی؟
بەھیچ شێوەیەک لە ددان ھاتن تای منداڵ لە 38c پلە تێناپەڕێت، زۆربەی پەڕتووکە ئەمریکی و بەریتانێکان ئەڵێن تای ددان ھاتن لە 37.7 پلە تێناپەڕێت. کەواتە دایکانی بەڕێز زۆر ئاگات لە تای منداڵەکەت بێت و ھەموو کات با گەرمی پێوت لەماڵەوە بێت و ئەگەر لەو پلەیە تێپەڕی کرد بەزووترین کات بە دوای چارەسەر بگەڕێ.
4- نیشانەکانی ددان ھاتن چییە:
ھەندێک نیشانە ھەیە مەرج نییە ھەموو منداڵێکش ھەیبێ وەکوو منداڵ بێزارو توڕە ئەبێت و خواردنی کەم ئەبێت و زۆر جار خەویشی تێک ئەچێت. حەز ئەکات شت بخاتە دەمی بۆیە زۆرجار تووشی سکچوون ئەبێ و ھەندێ جار تایەکی کەم ئەیگرێ.
5- هۆکارەکانی دواکەوتنی ددان هاتن چییە؟
- هۆکاری بوماوەیی دایک یان باوک یان کەسیکی نزیکی خێزانەکە درەنگتر ددانی هاتووە.
- کەمی ڤیتامین دی D و کالسیوم و ڤیتامینەکانی تر.
- هوکارە نەخۆشییەکانی وەکوو غودەى تەمەلى.
6- ئایا ئەتوانم دەرمان بەکاربھێنم بۆئەوەی ئازاری ددان ھاتنی منداڵەکەم کەم بکەمەوە؟
بەڵێ قەترەی ئەدۆڵ یاخود شروبی پاراستامۆڵ ئەتوانی بەکار بھێنیت.
7-کەی پێویستە دەست بکەم بە شۆردنی ددانی منداڵەکەم؟
پیویستەکە منداڵ دواى دەرچوونی یەکەم ددانی دەستبکرێت بەخاوێنکردنی ددانى. دواى شیرخواردن شاش یان هەرچی قوماشێکی خاوێن تەڕبکرێت بەسەر دانەکەو دەوروبەری بهێنرێ. [1]