یەکێک لە ئەولەویاتی کارەکانم؛ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاترە کە تێیدا ماف و ئیمتیازاتی کرێکار لەدەرەوەی کەرتی حکومی پارێزراو بێت. خۆشحاڵم دوێنێ #02-03-2023# پەڕڵەمانی کوردستان، بە سوپاسەوە، یاسای کاری پەسەندکرد. ئەم یاسا گرنگە بە هەوڵی وەزارەتەکانی کار و پلاندانان و ڕاوێژکارەکانمان لە ئەنجوومەنی وەزیران و بە هاوکاری ڕێکخراوی جیهانی کار، توانرا ئامادەسازی بۆ دەرچوواندنی بکرێت.
یاساکە پشتبەست بەپێوەرە نێودەوڵەتییەکان داڕێژراوە و بنەماکانی مافی مرۆڤ و یەکسانی و هاوسەنگی تێدا پارێزراوە.
کاتێک دەبینم یاسایەک هەیە پەیوەندی کرێکار و خاوەن کار ڕێکدەخاتەوە، ماف و سەلامەتی کرێکاری نێوخۆیی و بیانیش دەپارێزێت، هەلی کاری زیاتر دەڕەخسێنێت، کاتەکانی کارکردن دیاری دەکات و مافی منداڵ و ژن دەپارێزێت، ئەوە بۆ من مایەی شانازییە.
پیرۆزە لە کرێکارانی کوردستان و دەستی ماندووبوونیان دەگوشم، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ئەوانیش مافەکانی دواڕۆژیان پارێزراو بێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 330 times
Write your comment about this item!