#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# داوای دوو کورسی کۆتا بۆ سنووری #سلێمانی# #هەڵەبجە# دەکات، کە بە زۆنی سەوز ناسراوە.
لە میانی گفتوگۆکانی شاندی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یەکێتی نیشتمانی لەسەر پرسی هەڵبژاردن باسی بابەتی کۆتاکان کراوە، کە کێشەی بەردەم هەردوولایەنە بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
یەکێتی پێی باشە، هاوشێوەی کورسییە سەرەکییەکانی پەڕڵەمان، کورسی کۆتاکانیش دابەشی چوار بازنە بکرێن و دابەشکردنەکەش بۆ هەر چوار پارێزگاکە بێت.
یەکێتی لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت دوو کورسی کۆتا بهێنێتە سنووری زۆنی سەوز، کە کورسییەک بۆ پارێزگای هەڵەبجە بێت بۆ کاکەییەکان و کورسییەکیش بهێنرێتە بازنەی سلێمانی بۆ مەسیحییەکان. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 506 times
Write your comment about this item!