خانمان و پیاوان زۆرکات پێش هاوسەرگیری دەیانەوێت کێشیان کەم بکەنەوە، بۆئەوەی جەستەیان ڕێک دەربکەوێت، بەڵام کاتێک دەچنە ناو پڕۆسەکەوە کێشان دووبارە زیاد دەکاتەوە، ئەمەش مەترسییە بۆ سەر تەندرووستی، بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت پارێزگاری لە کێشی جەستەت بکەیت.
1- لەبەر ئەوەی سەرەتا نازانیت ئەو بڕی خواردنە چەند بێت کە لێی دەنێیت، بە بڕی زۆر دەست پێمەکە، واتە هەر لە سەرەتاوە بڕی کەم لێبنێ، تا ئەو کاتەی بە تەواوی شارەزا دەبیت چەند پێویستە ئامادەی بکەیت، چونکە خواردنی زۆر لێبنێیت، هەوڵدەدەیت بۆئەوەی نەمێنێتەوە بیخۆیت، ئەمەش قەڵەوت دەکات.
2- ڕۆژانە لایەنی کەم 40 خولەک بە پێ بڕۆ، بەتایبەت ئەو ڕۆژانەی خواردنی خێرا، سوورەوەکراو یان ژەمی قوورستان خواردوە.
3- دڵنیابەرەوە لەوەی بە ڕۆژ وەرزش بکەیت کاتێک تیشکی خۆر لێتدەدات.
4- هەوڵبدە لەنێوان ژەمەکان، ئەو شتانەی دەیخۆن تەندرووست بێت، بۆ نموونە شیرینی مەخۆن، لەبری ئەوە میوە بخۆن، شەربەتی گیراوە مەخۆنەوە، لەبری ئەوە بە ئاوی میوە شەربەت درووستبکەن.
5- نان و سەموون لە ژەمەکانت کەم بکەرەوە تا دەتوانیت بە تەواوی وازی لێبهێنیت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 424 times
Write your comment about this item!