تا خاوەنماڵ دزی گرت، دز گەییە مەزاتخانە.
مەزاتخانە: بە جێگەیەک دەوترێت کە کاڵا و شمەکی کۆن یان دەستی دووی لێدەفرۆشرێت. پەندەکە باسی پەیوەندی نێوان دز و خاوەنماڵدا دەکات، دز هەیە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە زۆر تێکەڵی خاوەنماڵە، کورد وتەنی خزمی خۆیەتی دەزانێت کەی خاوەنماڵ لە ماڵە یان نا، یان کاڵا و شتی گرانبەهای لە کوێ شاردۆتەوە، بۆیە کاتێک دەست بە دزی دەکات، خشەی نایەت و کەس پێی نازانێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 922 times