ناونیشانی بابەت: سروودی نەورۆز چۆن لەدایکبوو؟
کاتێک باس لە جەژنی نەورۆز دەکرێت، هەمیشە حاجی تۆفیق بەگ (#پیرەمێرد#) و ئەو میراتە ئەدەبییەیمان دێتەوە یاد، کە لەبارەی جەژنی نەورۆزەوە بۆ ئێمەی جێهێشتووە و هەموو ساڵێک لەگەڵ داگیرساندنی ئاگردا، سروودی ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە دەوترێتەوە و بووە بە سیمبولێکی جەژنەکە، لەدایکبوونی ئەم میراتە ئەدەبییەش چیرۆکێکی سەیر و سەمەرەی لە پشتەوەیە و مامۆستایەکی بەشی کوردیی زانکۆی #سلێمانی# بەمجۆرە باسی دەکات.
د. عوسمان عەبدول بەرزنجی، مامۆستا لە بەشی کوردیی #زانکۆی سلێمانی# لەبارەی لەدایکبوونی سروودی نەورۆزەوە دەڵێت: لە ساڵی 1948دا تەنیا ڕۆژێکی ماوە بۆ نەورۆز، حەمە#ساڵح دیلان# لەگەڵ مامۆستا #ئیبراهیم ئەحمەد# باس لەوە دەکەن، کە هیچ شتێک بۆ جەژنەکە ئامادەنەکراوە، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدیش دەڵێت: فریای خاڵە [پیرەمێرد] بکەون، چونکە تەنیا ئەو لەتوانایدایە بەم پەلەپەلییە شتێک ئامادەبکات.=KTML_Embed_Begin=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=سروودی نەورۆز بە دەنگی حەسەن زیرەک=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/476374/0001.MP4=KTML_Embed_End=
د.عوسمان لەدرێژەی گێڕانەوەکەیدا دەڵێت: حەمەساڵح دیلان دەچێت بۆ دوکانی حەمە سەعید خەیات و لەوێ پیرەمێرد دەبینێت و باسەکەی تێدەگەیەنێت، ئەویش داوا لە دیلان دەکات قەڵەم و کاغەزێک بگرێت بەدەستییەوە و بنووسێت، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ کاغەزێکی لەبەردەستدا نییە، دیلان پاکەتێکی جگەرەی غازی هەڵدەگرێت و پیرەمێردیش لە دەستپێکدا دەڵێت: ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە هاتەوە/ جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە، دیلانیش ئەوەی لەسەر زاری پیرەمێردە ڕاستەوخۆ تۆماری دەکات.
وەک د. بەرزنجی دەیگێڕێتەوە، پیرەمێرد هەتا لە دوکانەکەی حەمەسەعید خەیاتەوە دەگاتە قەلەندەرخانەکەی لای #قەزازەکان#، هەڵبەستەکەی تەواو دەکات و دیلانیش هەمووی لەسەر پاکەتە جگەرەکە دەنووسێتەوە و پاشان دەیباتەوە بۆ ماڵەوە و هەتا بەیانی لەگەڵ #قادر دیلان# کار لەسەر دانانی ئاوازەکەی دەکەن و بەمجۆرەش ئەم میراتە ئەدەبییە لەدایکبدەبێت، کە لە هەموو نەورۆزێکدا دەوترێتەوە و بووە بە سیمبوولێکی جەژنەکە. [1][2]
پاش بڵاوبوونەوەی ئەم سروودە، گەورە هونەرمەندی کورد #حەسەن زیرەک# لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیست ئەم سروودەی وتەوە. سروودەکە لە ڕادیۆی #کرماشان# تۆمارکراوە و گەورە موزیکژەنی کورد #موجتەبا میرزادە# دابەشکردنی موزیکیی بۆ کردووە.
بۆ ئەوەی سروودەکە تۆماربکرێت، ناچاربوون دێڕێک بۆ هۆنراوەکە زیاد بکەن! و تێیدا ستاییشی شای گۆڕبەگۆڕی داگیرکەری فارس بکەن.
دێڕە زۆرکراوەکە ئەمەیە:
چەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە بێ بەر بوو تاکوو پار
تا شاهەنشا لوتفی فەرموو ئاخ لەگەڵ جووتیار و کرێکار
زۆر ڤێرشنی ئەم سروودەی حەسەن زیرەک ئەم دێڕەی لێ لابراوە. بەڵام هیچ کاتێک ئەو دێڕە لە بەهای تێکستەکەی پیرەمێرد و ئاوازی دیلانەکان و دەنگە ناوازەکەی حەسەن زیرەک و کەمانچەکەی میرزادە کەمناکاتەوە.[3]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 377,285 times
Write your comment about this item!