ئاسمان ساف ساف تۆ تووڵ هەرە
قاڵیچن چین چین دەزگا فرە
مەبەستی مەتەڵەکە تەونە، (تەون: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە دار درووستدەکرێت، وەستایانی کارسازی کورد فەرشی پێدەچنن) قاڵی: ژێرخەرێکی تەنراوی تووکنی بەنرخە (فەرهەنگی خاڵ) . تەون لەبەر ئەوەی لە باڵای مرۆڤ بەرزترە، ڕایەڵی تانوپۆی فەرشی پێوەدەکرێت، بە ئاسمان چووێنراوە. فەرش یان قاڵی چین چین دەچنرێت. وەڵام (تەون) . [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 262 times