ناونیشانی بابەت: خوێندنەوە ڕووناکیی ژیانە
ناوی نووسەر: #ڕۆستەم خامۆش#
بۆ ئەوەی ژیانی هەموان ڕووناک و پڕ لە ئاشتی و ئاسوودەیی بێ، ئەوا خوێندنەوە پەنجەرەی ڕوانینە بۆ ڕووناکیی و بەختەوەر بوون لە ژیان، بەڵام بۆ بە کەلتوور کردنی خوێندنەوە، سەرەتا پێویستە لە منداڵەوە دەست پێبکەین، بۆیە گرنگیی خوێندنەوە، لەم چەند خاڵەی خوارەوە دەخەمە ڕوو.
1- ئەگەر منداڵ هەر لە تەمەنی بچووکییەوە ئاشناو هۆگری پەڕتووک و گۆڤار بکرێ، ئەوا بێگومان ئاستی خوێندەواریی و ژیریی و زیرەکیی بەرز دەبێتەوە، کە گەورەش بوو کەسێکی باش و بەڕێز و سوودبەخش دەبێ لەنێو کۆمەڵگە.
2- هەر دایک و باوکێک خۆی بە خەمخۆر و دڵسۆزی منداڵەکانی دەزانێ، پێویستە پەڕتووک و گۆڤاری تایبەت بەخۆیانیان بۆ دەستەبەر بکەن.
3- هەر کەسێک دەیەوێ کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ڕۆشنبیر و ئاشتیخواز بێتە ئاراوە، ئەوا دەبێ پەروەردەی منداڵ یەکەم هەنگاو بێ و لە پێش هەموو کارەکانی دیکەوە بێ، هەر لەم بارەوە چەندین پێناسە سەبارەت بە پەروەردەوە هەیە، لەنێو هەموو پێناسەکان، کە لەبارەی پەروەردەوە گوتراون، جوانترینیان بریتییە لە: (ئامادەکردنی تاک بۆ ژیان) ، کەواتە با هەموو تاکەکان ئامادە بکرێن بۆ ژیان، بەڵکوو هەموان بە تەبایی و ڕاستگۆیی و خۆشەویستیی و پاکیی بژین.
4- منداڵان، حەزیان بە گوێگرتنە لە شیعر و چیرۆک، یان خۆیان ئارەزووی خوێندنەوەیان دەکەن، بۆیە پێویستە پەڕتووکی شیعر و چیرۆکیان بۆ دابین بکرێ، بەڵکوو لەو چێژە ئەدەبییە گرنگە بێبەش نەبن.
5- بۆ ئەوەی منداڵەکانمان کەلتووری خۆیان خۆشبوێ و هەستی نیشتمانیی و نەتەوەیی و مرۆڤدۆستی لەنێو دڵ و مێشکیان بڕوێنین، دەبێ لە هەموو ڕێگەکانی پەروەردەوە، هەنگاوی بۆ بنرێ. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 331 times
Write your comment about this item!