بەگشتی چەندین تێڕوانین هەیە کە بۆچی زیرەکی واتە توانای لێکدانەوە و پەیوەندی بەستن لەنێوان بابەتەکان لە ئێمەی مرۆڤ (هۆمۆ سەیپیێنز) لە پڕا بەشێوەیەکی خێرا گەشەی کردووە لە ماوەی پەنجا بۆ سەد هەزار ساڵی ڕابردووا.
=KTML_Bold=یەکەم:-=KTML_End= Stoned ape theory بەپێی ئەم بیروڕایە کاتی خۆی مرۆڤەکان ماددە هۆشبەرەکانی psychoactive drugsی بەکارهێناوە بۆ نموونە قارچکی ئامانیتا و سیلۆسایبین کە کاریگەریی ئەخەنە سەر لایەنی هۆشداری مێشکمان، ئەم ماددانە بەشێوەیەکن جۆرە خەیاڵکردن و جۆرە جیهانێکمان پیشان دەدەن کە لە کاتی ئاساییدا ناتوانرێت پێی بگەین. وا بیردەکرێتەوە ئەمە وای کردبێت کە توانای مێشکمان زیاد کات و بەم شێوەیە زیرەکتر و داهێنەرتر و بەتواناتر ببین.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End=- هەڵبژاردنی سێشکواڵی sexual selection لە پەرەسەندنا لە ڕاستییدا هەموو شتێک بەپێی هەڵبژاردنی سرووشتی ناڕوات بەڕێوە، بەڵکوو هەندێ کات هەڵبژاردنی خودی ئاژەڵ و زیندەوەران دەور دەبینێت لە مانەوەی چی جۆرە جینێک و لەناوچوونی چی جۆرێک. بۆ نموونە: کلکی تاوس یارمەتیدەری تاوس نەبووە بۆ مانەوەی لە ژینگەکەیدا، بەڵکوو ماوەتەوە لەبەر ئەوەی ئەو تاوسانەی کلکیان جوانبووە ئاسانتر توانیویانە هاوسەر بدۆزنەوە و بەم شێوەیە وەچە بخەنەوە بۆیە جینەکانیان ماوەتەوە.
هەمان شتیش دەکرێت بۆ زیرەکی ڕاستبێت، ئینسانی زیرەک بەگشتی سەرنجڕاکێشترە لە کەسێک کە زیرەکنەبێت، ئەمەش چانسی هاوسەر دۆزینەوەی زۆرتر دەکات و لە ئەنجامدا وەچە خستنەوە بەم شێوەیەش دەکرێت زیرەکیەکە بمێنێتەوە.
=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End=- چێشتلێنان cooking theory یەکێکی کە لە تێڕوانینەکان ئەوەیە کەوا ئێمە پاش دۆزینەوەی ئاگر و فێربوونی چێشتلێنان ئەو کات بەشێوەیەکی زۆر ئاسانتر لە جاران خواردنمان هەرس ئەکرد، ئەمەش وای کردووە لە کۆتاییدا ڕیخۆلەمان بچوکبێتەوە و ئەو وزەیەی لە هەرسدا سەرفی دەکەین بگەڕێتەوە و لە مێشکدا سەرفبکرێت.
=KTML_Bold=چوارەم:-=KTML_End= زیرەکی ماکیاڤیلی machiavellian intelligence theory کە لای وایە زیرەکی هۆکارێکە بۆ خۆ گونجاندن و زاڵبوون لە ناو کۆمەڵگەدا، هەربۆیە ئەو کەسانەی زیرەکترن سیاسیترن بەم شێوەیە فێڵ و تەڵەکە و لێهاتووییان زیاترە لە کۆنتڕۆڵکردن و زاڵبوون بەسەر ئەوانی کەدا وە توانای سەرکەوتنیان بەسەر دوژمنەکانیاندا زیاترە، بەمشێوەیەش ئەم کەسانە چانسی مانەوەیان زیاترە هەربۆیە ئێمە مرۆڤی سەردەم هەموومان بەشێوەیەکی گشتی تاکێکی سیاسی دەرچووین. [1]