ئەو نیشتمانەی هەمووان بە دایک ناوی دەبەن ڕۆژانە دزی لێدەکەن و جنێوی پێدەدەن، جەستەیەکی وێرانەیە.
لێکچواندنی نیشتمان بە دایک، هۆکارەکەی ئەگەر لە خۆشویستنی دایکەوە بێت یاخود لە بە خاک زانینی ژنانەوە کە موڵکن و دەبێت بپارێزرێن لەلام هێشتا زۆر ڕوون نییە.
ئەوە مایەی نیگەرانییە ئەم دایکە نیشتمانە، زیاتر لە 30 ساڵە داوای خوێن و فرمێسک دەکات لە کاتێکدا ڕۆڵەکانی ڕۆژ و شەو دزی لێدەکەن و دەیفرۆشن و چەتەگەرایی بەسەرەوە دەکەن و دەیشێوێنن.
ئەوانەش کە بەشدار نیین، بە بێدەنگیەکەیان تاوانبارن.
ڕۆڵەکانی دایکی نیشتمان چەتەن، مافیان، دزن، ژن کوژن…
ئاشکرایە لەم وێرانە خاکەدا، دەسەڵات بە کێیە و کێ مامەڵەی خراپ بە چارەنووس و داهاتی ئەم میللەتەوە دەکات.
ژن، نە وەکوو دایک ڕۆڵی هەیە و نە وەکوو مرۆڤێکی بەرپرسیار و جدی و نە بەشدار لە بڕیارە سیاسی و گرنگەکاندا.
بەڵام ئەگەری ئەوەی (ڕەنگە) ڕێگا لە فرۆشتن و دزینی سامانی سرووشتیی نیشتمان بگیرێت، ڕۆڵەکانی حیزب پەلاماری دایکی خۆیان و ئێمەش دەدەن.
لێرە، دایک و نیشتمان لە جەستەیەکی خوێناویی دەستبۆبردراو و شکێندراو و شێوێنراو زیاتر نیین.
خێڵ و جەهل و حیزب لە هەرێمی کوردستان هەناسەیان لە دایکان و نیشتمانی دایکیش بڕییوە.
تاکوو کەی داوای فرمێسک و خوێنی زیاتری لێ دەکەن؟! [1]
#هاوژین زیبا#
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 509 times
Write your comment about this item!