ئەمڕۆ سێشەممە #04-04-2023#، #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی دەستبەکاربوونی دوو فیرقەی پیادەی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئێستا #04-04-2023# گفتوگۆکانی نێوان #ھەولێر# و #بەغدا# لەسەر ڕێگەیەکی ڕاستن و گەشبینە بە گەیشتن بە ڕێککەوتن، ئامادەییشی دەربڕی بۆ ھەموو لێکتێگەیشتنێک لەسەر بنەمای دەستووری ئێراق. سەرۆکی هەرێم دەشڵێت، ئێستا ئێمە بەشێکی سەرەکین لە ئێراق و پاڵپشتی تەواوی سەرۆکوەزیرانی ئێراق محەمەد شیاع سوودانی دەکەین. نزیکەی دوو ھەفتەیە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیھانی تورکیاوە ڕاگیراوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندیی حکومەتی ئێراق، بەڵام بڕیاروایە دوای ئیمزاکردنی ئەو ڕێککەوتنەی ھەرێم و بەغدا، ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێبکاتەوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 509 times