حیزیی و سەلامەتی.
سەلامەت: پارێزراو، خۆلادان لە کێشە یان بەشدارینەکردن و دوورکەوتنەوە لە شەڕی لابەلا، مرۆڤ لە گرفت دەپارێزێت، ئەو کەسانەی لە کێشەکانی ژیاندا زۆرجار خۆیان لادەدەن، بە کەسانی ترسنۆک باسدەکرێن. واتە: هەندێک جار گەر قسەیەک قوتبدەیتەوە، لە شەڕێک دوور ئەکەویتەوە. پێشوان دەڵێن: جارێک کابرایەک بە ڕێگەدا دەڕوات، لەدواوە کەسێک شەقێکی تێهەڵدەدات، کابرا دەگەڕێتەوە و بە پارە پاداشتی دەکات، خەڵکی پێیدەڵێن: بۆ هێندە ترسنۆکی بۆ نەچووی بەگژیا، لەسەروو ئەوەشەوە پاداشتت کرد، کابرا دەڵێ: حیزی و سەلامەتی، تووشی هی خۆی دەبێت، ڕۆژێکی تر هەمان کەس شەق لە کەسێکت تر هەڵدەدات، بەرچەقۆی دەدەن و دەیکوژن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 436 times