پەیوەندی چنین و چیرۆکی منداڵان
(بەشی یەکەم)
ناوی نووسەر: #کاروان عەلی محەمەد#
نووسەری سەرکەوتوو بیر لە تەواوی چنینکاری چیرۆکەکەی دەکاتەوە، چونکە چنین دەبێتە هۆی پتەوکردنی چیرۆک و بابەتەکە، هەر بۆیە ئەگەر هەر چیرۆک و بابەتێک چنین کارییەکی گونجاوی بۆ بکرێت، بێگومان ڕەنگدانەوەی زیاتر دەبێت لای منداڵ، لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە زیاتر کاریگەریی بابەتەکە و ڕووداوەکان لەسەرمنداڵ بەجێدەهێڵێت، جگە لەوەی چنینێکی گونجاو لە چیرۆکدا وا لەخوێنەر و منداڵ دەکات زووتر ئاوێتەی بابەتەکە و بیرۆکەکان بێت، نەتوانن دەست بەرداری ڕووداو و چیرۆکەکەبن، تا دەگاتە ترۆپک و کۆتایی، ئەمەش هەمووی بەهۆی چنینێکی تۆکمەوە بوونی دەبێت، هەروەها پێویستە بزانین چینین لە ئەدەبی منداڵاندا بەگشتی لکاندن و ئاوێتە بوونی ڕووداوەکان و بە یەکەوە گونجاندنی ئاریشەکان نییە، بەڵکوو چنینی سەرکەوتوو لە ئەدەبی منداڵاندا پەیوەندییە لەگەڵ سەرجەم بابەتەکان، چنین هەمیشە خۆی شۆر دەکاتەوە بۆ ناو پەیوەندی دیالۆگ بەدیالۆگ و کەسایەتی و تەنانەت پۆشینی جلوبەرگ و مامەڵەی کەسایەتییەکان لەگەڵ یەکتر و جۆری دیالۆگ و تەنانەت شوێن و ئاستی ڕۆشنبیری و تەمەن و پێگەی کۆمەڵایەتی و ئاستی هۆشیاری سەرجەم کەسایەتییەکان.
هەروەها چنین دەبێتە هۆی ئاشکرابوونی ڕەگەزی کەسایەتی و زەمەن و کات، سەرباری ئەوەی چنین هەمیشە لەگەڵ ئاریشەکاندا بەردەوامی دەبێت، دەبێتە هۆکارێکیش بۆ بەردەوام برەودان بە ڕووداوە جۆربەجۆرەکان و درووستکردنی وێنەی گونجاو لە هزری منداڵ وخوێنەردا، لەبەر ئەوەی بەهۆی چنینەوە نووسەری سەرکەوتوو درێژە بە بابەتەکەی دەدات و وا دەکات منداڵ دانەبڕێت لە بابەت و ڕووداوەکە و تەواوی ئەتمۆسفێر و ژینگەی چیرۆکەکە، هەر بۆیە نووسەر بە ئاسانی دەتوانێت بەهۆی چنینەوە پەیامەکانی لەناو ڕووداو و جوڵە و دیالۆگی کەسایەتییەکانەوە بگەیەنێت، کەواتە چنین جگە لەوانەی سەرەوە کە ئاماژەمان پێدا ڕەگەزێکی سەربەخۆیە و ڕۆدەچێتە ناو هەموو بابەتەکانەوە و جوانی و گرنگی لە هەموو ساتەکاندا دەبینرێت و بەدی دەکرێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 267 times
Write your comment about this item!