خەیاڵی هونەرمەند
#ئامانج غازی#
نوێبوونەوەی موزیکی هیچ سنوورێکی بۆ خەیاڵی هونەرمەند نییە، چونکە زمانی موزیک بە شێوەیەکی بنچینەیی زمانێکی حاڵیبوونە لە یەکتری بۆ ئاسۆی نوێبوونەوە، لەسەر زەمینە بابەتییەکانی موزیک وکەلەپووری خەڵک چەندین قۆناغ وڕێگەیەک گوزەر دەکات مامەڵەکردن لەگەڵ کەلەپووری پەیوەست بە کۆن وتازە بابەتەکان.
1- هاندانی پێکهاتەی موزیکی نوێ لەسەر بنەمای گەوهەر وپێکهاتەکانی کەلەپوور.
2- سروشگیرییبەخشی ئاوازە کەلەپوورییەکان لە دانراوە موزیکییەکاندا بە هاوکێشەیەکی نوێ وچوارچێوەیەکی داڕشتن ئامێزەوە.
3- دووبارە داڕشتنەوەی هەندێک پارچە موزیکی کەلەپووری، بە زمانێکی موزیکی نوێ لە کات وپاراستنی چوارچێوەی دەرەکی وگشتیی بابەتەکە.
بینینە نوێیەکەی دانەری موزیکی لە دانەرێکیتر بەپێی زمانی موزیکی جیاوازە وناڕەزایی وچێژ وتێگەیشتنی خەڵک بەو مانایە نییە کە ئێمە ڕەتی بکەینەوە یان بنچینەکە بشێوێنین چونکە پڕۆسەی چێژ وەرگرتن پەیوەستە بە سرووشتی ئەزموونی موزیکی گوێگرەوە.
لە ڕێگەی ئەو پێناسەیانەی سەرەوە بەو ئەنجامە دەگەین کە نوێگەرییەتی زاراوەیەکی فرە چەمکە و جیاوازە لە ڕوانگەی ڕەخنەگرانەوە و هەریەکێک پێناسەی خۆی بەم چەمکە داوە، لێرەوە دەڵین کە کەسانێک هەوڵیان داوە درزێک بخەنە نێوان نوێگەریی و کەلەپووردا هەندێکیتر ویستویانە کەلەپوور بە ئێستاوە گرێ بدەن و لەبەرانبەر ئەم فرەیی پێناسەکاندا تێبینیمان کرد کە نوێگەریی نوێنەرایەتیی هاوبەشی نێوان ڕەخنەگرانی هاوچەرخێتیی عەرەب و ئەوروپییەکان دەکات لە ڕووی چەمکەکانی فەلسەفی و زانستی و کۆمەڵایەتی و هونەری و ئەدەبییەوە، بە پێی پرەنسیپی گەشەسەندنەوە.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 200 times
Write your comment about this item!