سەرەڕای تێپەڕکردنی 12 ڕۆژ لە ڕفاندنی سێ برای خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی #نیزام بەرادەران#، #ئەرسەلان بەردەران# و #عەتا بەرادەران#، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، 10ی ڕێبەندانی 2722 (30ی جەنیوەری 2023) ، سێ برای خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی نیزام بەرادەران تەمەن 42 ساڵ، عەتا بەردەران تەمەن 35 ساڵ و ئەرسەلان بەرادەران تەمەن 31 ساڵ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێنراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەو سێ برایە لە گەڕەکی کەریمئاوای شاری سەقز و ئەو سێ کەسەیان ڕفاندووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەستبەسەربوونی ئەو سێ هاووڵاتییە و وێڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و درووست لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 428 times
Write your comment about this item!