خاوەن کەر لە پشتی کەرەوە نابینرێ.
کەر ئاژەڵێکی چوارپێی باربەرە، هەموو ئەو کەسانەی کە بار بە کەر دێنن و دەبەن، یان بۆخۆیان لەگەڵ بارەکەدا سواری پشتی کەرەکە دەبەن، گەر بارەکە قوورس بێت لە پێشیەوە دەڕۆن چونکە کەر بە بارەوە یان دەتسێت یان جووتە دەهاوێت، پەندەکە مەبەستی ئەو کەسانەیە کە خەڵکی بە ئارەزووی خۆیان وەک کەری بار هەڵیاندەسووڕێنن، هەرچیان بوێ پێیان دەکەن، بێئەوەی خۆیان ئاشکرابکەن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,080 times