خەڵک ماڵ ئەکا، ئەو تاقڵە ئەکا.
تاقڵە: تاقچە یان تاقی بچووک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) مەبەست لەو کەلێنەیە کە لەنێوانی دیواری ژووردا بەجێدەهێڵرێت، کاڵا و شتی بەردەستی لێدادەنرێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ بۆ ژیانی تایبەتیی خۆی پێویستە ماڵێکی هەبێت، کەسە گەمژەکانی لە ژیانیاندا خەریکی کاری پڕوپووچن، نابنە خاوەنماڵ. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بە شتی بێماناوە خەریکە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,094 times