خزمی خراپ گوونی قۆڕە، نە ئەتوانی بیبڕی، نەئەتوانی هەڵیگری.
گوونی قۆڕ: کەسێک قوورساییەک زیاد لە توانای خۆی هەڵگرێ، هەندێکجار بەشێک لە ڕیخۆڵەی دەترازێت و دەکەوێتە توورەکەی گوونەوە، بەهۆیەوە گوون دەئاوسێ و تووش ئازار دەبێت، پەندەکە مەبەست لە بەشێک لە جەستەیە، گەر بیبڕی ئەمری، نایبڕی بەئازارەوە لەگەڵی دەژیی، مەبەستی خزم و کەسی خراپە، گەر لەگەڵی بژی، هەڵناکەی، وازی لێبێنی و دەری دەکەی، لە کۆمەڵگەدا ئابڕرووت دەچێ. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 835 times