تیمێکی وەزاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات
بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە بۆ سەردانیکردنی تیمێکی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی، بۆ گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە بۆ سەردانیکردنی تیمێکی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی، بۆ گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
ئاماژەی بەوەش کراوە، بڕیار وایە ڕۆژی یەکشەممە (16ی نیسانی 2023) ، هەریەک لە وەزیران (#پشتیوان سادق#، #دانا عەبدولکەریم# و عەبدوڵڵای حاجی مەحموود) سەردانی قوباد تاڵەبانی بکەن و داوای لێبکەن لە سۆنگەی هەستکردن بە بەپرسیارێتی بەرانبەر بە ئەرکی خۆیان لە حکومەتدا، خۆیی و تیمی یەکێتی بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 383 times
Write your comment about this item!