لە هەفتەیەکدا دوو شاندی باڵای ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە، سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەوبارەیەوە زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات.
#محەمەدی حاجی مەحمود# سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە میدیای نزیک لە پارتی وتووە یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی سەردانی شاندەکان، ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی و کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتی بووە. دەشڵێت، شاندەکە وتوویانە کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون.
هەفتەی ڕابردوو دوو شاندی باڵای ئێران کە یەکێکیان بە سەرۆکایەتیی ئاغای لوتفی، جێگری وەزیری ھەواڵگری (ئیتڵاعات) ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی دیکەش بە سەرۆکایەتیی حەسەن دانایی فەڕ، باڵیۆزی پێشووی ئێران لە ئێراق و یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری بازرگانی بۆ ئێراق و سووریا بووە.
محەمەدی حاجی مەحمود وتیشی شاندەکان لەگەڵ زۆرینەی حیزبەکان کۆبوونەتەوە لەنێو حیزبەکانیش چەند کەسێکیان بینیوە، ئێرانییەکان گوتوویانە هەوڵدەدەن تیمی یەکێتی بگەڕێننەوە بۆ نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ چۆنییەتیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی #هەولێر# و #بەغدا#. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 514 times
Write your comment about this item!