ڕەنگە لە ژیانتدا کەسێک چەند کەسێک هەبن کە زۆرت خۆشبوێن و بەردەوام نهێنییەکانی ژیانتیان لەگەڵ بەش بکەیت، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت کە هیچ نهێنییەکی نەدرکاوت نەبێت و تەواوی وردەکارییەکانت بە هەمووان بڵێیت، چونکە بە زیانی خۆت تەواو دەبێت.
=KTML_Bold=(ماڵپەڕی women working) ئەو نهێنییانەی بڵاوکردووەتەوە کە نابێت بە هیچ کەسێکی بڵێیت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. پەشیمانییەکانت=KTML_End=
هەمووان لە ژیاندا پەشیمانییان هەیە، باشترە ئەو هەستەت لە ناخی خۆتدا هەڵبگریت، چونکە ئەوەی لە ڕابردوو تێپەڕیووە، ڕەنگە بەرانبەرەکەت وەکوو چەکێک لە دژی تۆ بەکاریبهێنێت.
=KTML_Bold=2. کاری چاکە=KTML_End=
کاتێک کارێکی چاکە بۆ کەسێک دەکەیت یان یارمەتیی دەدەیت لە هەر ڕوویەکەوە بێت، باسی مەکە تەنیا بۆ ئەوەی پێتبڵێن کەسێکی چاکەکارە.
=KTML_Bold=3. کێشە خێزانییەکانت=KTML_End=
کێشەت لەگەڵ خێزانەکەت شتێکە تەنیا دەبێت لەگەڵ خێزانەکەت باسیبکەیت و چارەسەری بکەیت، چونکە کێشەکانتان خۆتان ئاسان لەبیری دەکەن، بەڵام خەڵک لەبیری ناکەن.
=KTML_Bold=4. داهات و پاشەکەوتت=KTML_End=
باسکردن و ئاشکراکردنی وردەکاری دۆخی داراییت بیرۆکەیەکی هەڵەیە و پێویست نییە، چونکە خەڵکی هیچ کاتێک باس لە دۆخی دارایی خۆیان ناکەن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 317 times
Write your comment about this item!