گومان لەوەدا نییە کە مۆبایل یەکێکە لە پێویستییە گرنگەکانی ڕۆژانە، لەگەڵ ئەوەشدا وەکوو ئامێرێک بۆ کاتبەسەربردن بەکاردێت، بەڵام زۆرکات دایکان و باوکان بۆ سەرقاڵکردنی منداڵەکانیان مۆبایلیان پێدەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاڵودەکردنیان و دواتر کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروون و جەستەی منداڵەکە درووستدەکات.
=KTML_Bold=(ماڵپەڕی times of india) مەترسییەکانی بەکارهێنانی مۆبایلی لەلایەن منداڵانەوە بڵاوکردووەتەوە.=KTML_End=
1. تووشی کەمخەوی دەکات و شەوان بە ئاسانی خەوی لێناکەوێت.
2. بەردەوام سەرنجی لای مۆبایلەکەی دەبێت و بیری لێدەکاتەوە، بەتایبەت ئەوکاتانەی بەکاریناهێنێت.
3. کەسێکی گۆشەگیر و دوورەپەرێزی لێدەردەچێت.
4. تووشی توڕەیی و کەم ئارامی دەبێت.
5. توانای فێربوونی کار و چالاکییەکانی ڕۆژانەی لاواز دەبێت.
6. زیان بە بینایی چاوی دەگەیەنێت.
7. سیستمی خۆراکیی تێکدەچێت، ڕەنگە بەوهۆیەوە کەمتر یان زیاتر لە ڕێژەی پێویست بخوات. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 470 times
Write your comment about this item!