خوشکەکەت لە خۆراسان ترێ و نانەکەی لیرە بوو بە جۆ.
پێشوان دەڵێن: ژنێک دۆستێکی ئەبێ، مێردەکەی ئاردی گەنمی بۆ ئەکڕێ، هەموو جارێک دەیکا بە کولێرەبەچەورە، بۆ خۆیی و دۆستەکەی و لە ئاردی جۆ نان بۆ مێردەکەی درووست ئەکات. مێردەکەی دەڵێت: ئەرێ ئافرەت هەموو جارێ من ئاردی گەنم ئەکڕم، تۆ نانی جۆی دەدەیتێ، ژنەکەی دەڵێت: خەتای من چییە، خوشکەکەت لە خۆراسای ئەتڕێ، ئاردەکەی تۆ لێرە دەبێت بە جۆ! کابراش لەبەر ساویلکەیی خۆی باوەڕدەکات و دەچێتەسەر خوشکەکەی لە خۆراسان، لەوێ خوشکەکەی براکەی تێدەگەیەنێ کە چ باسە. ئەم پەندە بە یەکێک ئەوترێ کە قسەیەکی ناپەسەند بکات. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 731 times
Write your comment about this item!